TR KU SO
FB X
Kurdistan

+ ڤیدیۆ ... زیاتر لە ١٠٥ کۆچبەر لە ئاوەکانی یوونان نۆقم دەبن و زۆربەیان خەڵکی باشووری کوردستانن

سارا
Yazar
📅 24 Aralık 2021 17:40
پەیامی کورد      ...   زیاتر لە ١٠٥ کۆچبەر لە ئاوەکانی یوونان نۆقم دەبن و زۆربەیان خەڵکی باشووری کوردستانن

ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، بەلەمێكی كۆچبەران كە لە توركیاوە بە بە زیاتر لە ١٠٠ كۆچبەرەوە بەرەو ئیتاڵیا رێكەوتوە، لە نزیك دوورگەیەكی یۆنان نوقم بوو. زۆربەی كۆچبەرەكان كوردن و دەوترێت ژمارەیەكیان گیانیان لەدەستداوە.

بەلەمەكە ١٠٥ كۆچبەری تێدابوە كە ١٠٠ كەسیان كوردی باشووری كوردستانن و پێنج كەسەكەی دیكە خێزانێكی ئەفغانین.

بەگوێرەی زانیارییەكان ئەو كۆچبەرانە بەرەبەییانی ئەمڕۆ هەینی، بەشێكی زۆریان لەلایەن پۆلیسی یۆنانییەوە رزگاركراون بەڵام دەوترێت ١٣ كەسیان گیانیان لەدەستداوە كە ١١یان كوردن.

ئەو كۆچبەرانەی لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی یۆنانەوە رزگاركراون گوازراونەتەوە بۆ شوێنێكی نادیار، هێڵی تەلەفۆنیان داخراوەو لە خەت نەماون و گومان دەكرێت لەلایەن یۆنانەوە دیپۆرتی توركیا بكرێنەوە.

 

Paylas: