Kurdistan
دهۆك: بەهۆی سوتانی پاڵاوگەیەك کرێکارێک گیانی لەدەستدا
پەیامی کورد ... دهۆك: بەهۆی سوتانی پاڵاوگەیەك کرێکارێک گیانی لەدەستدا
پاڵاوگەیەكی سوتەمەنی لەسەر رێگەی دھۆك – زاخۆ ئاگری گرت و بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستدا و كەسێكی تریش برینداربوو.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ 17 ی 12 ی 2020 بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لە پاڵاوگەیەكی سوتەمەنی لە شاری دهۆك كرێكارێكی پاڵاوگەكە گیانی لەدەستداو كەسێكی دیكەش برینداربوو، بەپێی زانیاریەكان ئەو كەوسەی گیانی لەدەستداوە ناوی (رزگار حوسێن) ە و خەڵكی رۆژھەڵاتی كوردستانە.
هەر بەپێی زانیاریەكان تائێستا ھۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە ئاشكرا نەكراوە، جگە لە زیانی گیانی كە كەسێك گیانی، زیانی زۆری مادیش بەر پاڵاوگەكە كەوتووە.