Kurdistan
ده‌نگدان به ئاڵا تاڵه‌بانی حه‌رام کرا
بە گوێرەی بهڵگهنامەیێک کە گوایه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی فوزهڵای حه‌وزه‌ی عیلمیی نه‌جه‌ف ده‌رچووه و لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان و ئاژانسەکانی هەواڵی عێراقی بڵاوکراوەتەوە، ده‌نگدان به ئاڵا تاڵه‌بانی سه‌ركرده‌ی سڕكراوی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی عێراقی حه‌رام كردووه.
به‌پێی ئه‌و لیسته كه ناوی زیاتر له 50 سه‌ركرده و په‌رله‌مانتاری تێدایه و جارێكی دیكه خۆیان كاندید كردووه‌ته‌وه، ناوی هه‌ریه‌ك له حه‌یده‌ر عه‌بادی، نووری مالیكی، سه‌لیم جبووری، ئه‌یاد عه‌لاوی و ئاڵا تاڵه‌بانییان تێدایه كه‌به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام پشتیوانی له عێراقی عه‌ره‌بی كردووه و به ئاشكرا خه‌ونی خه‌ڵكی كوردستانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی به پیلانێك دژی یه‌كپارچه‌یی عێراق وه‌سف كردووه.