Kurdistan
دلۆڤان ئیدریس بارزانی كۆچی دوایی كرد
ئه‌مڕۆ 2ـی نیسانی 2018 دلۆڤان ئیدریس بارزانی نه‌وه‌ی مسته‌فا بارزانیی نه‌مر و كوڕی سه‌ركرده‌ی هه‌میشه له‌یاد ئیدریس مسته‌فا بارزانی و برای نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی كتوپڕ له ته‌مه‌نی 52 ساڵی له هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد .
دلۆڤان ئیدریس بارزانی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی جمكبوو و لە 21ی ئەیلوولی ساڵی 1966 لە بارزان لەدایكبووە، ئەمڕۆ بە جەڵتەی دڵ كۆچی دواییكرد .
خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی له پێشمه‌رگایه‌تی و بۆ خزمه‌تكردنی كورد و كوردستان ته‌رخان كرد، ئه‌مڕۆ ماڵئاوایی له ژیان و كورد و كوردستان كرد و چووه‌وه به‌ر دلۆڤانی خوای گه‌وره .