Kurdistan
دواهەمین زانیاری ڤیرووسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لە لایەن وەزارەتی تەندرووستی یەوە بزانن
پەیامی کورد ... وەزارەتی تەندرووستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا هیچ حاڵەتێكی تووشبوو بە ڤیرووسی كۆرۆنا پشتڕاست نەكراوەتەوە و سەرجەم پشكنینەكان نێگەتیڤ بوون.
وەزارەتی تەندرووستی راشیگەیاند، خۆشحاڵین بە راگەیاندنی ئەنجامی سەرجەم پشكنینەكانی گومانلێكراوانی نەخۆشی ڤیرووسی كۆرۆنای نوێ COVID-١٩ لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوو كەوا نێگەتیڤە و خاڵی بوون لەم ڤیرووسە.
دووپاتیشیكردەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سەنگەری بەرەنگاربوونەوەی ئەم ڤیرووسە دایە و تەندرووستی هاووڵاتیانمان لە سەرووی هەمووانە.