TR KU SO
FB X
Kurdistan

کۆچی دوایی هونەرمەندێکی کورد لە هەولێر

Navas Jan
Admin
📅 30 Aralık 2020 16:17

پەیامی کورد ... کۆچی دوایی هونەرمەندێکی کورد لە هەولێر 

 

دوای چەند مانگێک ململانێکردن لەگەڵ شێرپەنجە، هونەرمەند کامەران عەبدولڕەحمان لە هەولێر کۆچی دوایی کرد.

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر كۆچی دوایی هونەرمەند و راگەیاندنكار كامەران عەبدولڕەحمانی راگەیاند كە ماوەی حەوت مانگ بوو توشی نەخۆشی شێرپەنجەی جگەر بووبوو.

 

کامەران عەبدولڕەحمان ساڵی ١٩٦٤ لە کەرکووک لەدایکبووە، ساڵی ١٩٨٧ دەستی بە کاری هونەری کردووە، زیاتر لە ٥٠ سروود و گۆرانی تۆمارکراوی هەیە و میوزیکژەنێکی شارەزاش بووە، بەناوبانگترین گۆرانی "مۆمی تەمەن"بوو.

 

Paylas: