Kurdistan
دوو بەندکراوی سیاسی کورد بە هۆی پشتڕاستکردنەوەی حۆکمی لە سیدارەدانیان لە بەندیخانەی ئۆرمیە مانیان لە خواردن گرت
پەیامی کورد ... دوو بەندکراوی سیاسی کورد بە هۆی پشتڕاستکردنەوەی حۆکمی لە سیدارەدانیان لە بەندیخانەی ئۆرمیە مانیان لە خواردن گرت
ڕۆژی یەکشەممه ١٣ جوونی ٢٠٢١ بەرامبەر بە ۲۳ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، دوو بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی "شاکر بێهرووزی" و "کەیهان موکەڕڕەم" لە زیندانی ئۆرمیە ، مانیان لە خواردن گرت.
ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی جوون ، شاکر بێهرووزی زیندانی سیاسی کورد و مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی ئۆرمیە، لە مەڕ ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە ڕاگرتنی درێژخایەن و نایاسایی لە گرتووخانەی تاکەکەسی
و پشتڕاستکردنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی لە دیوانی باڵای ووڵات، دەستی داوەتە مانگرتن.
کەیهان موکەڕڕەمیش لەبەر کەمکردنەوەی سزا و ماوەی بەندکرانی بە پێی یاساکان مانی لە خواردن گرتووە.