TR KU SO
FB X
Kurdistan

دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات بریندار بوون

Navas Jan
Admin
📅 01 Mayıs 2021 15:58

پەیامی کورد … دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات بریندار بوون

 

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کۆڵبەری خەڵکی مەریوان لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی سەوڵاوا بریندار بوون.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی  ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی ئاوریلی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی کوێستانی تەتە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک بە سەختی پێکراوە.

 

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە لاوەی “ڕەحمەتوڵڵا قادرنژاد” ڕاگەیەندراوە کە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سنە گوازراوەتەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی پێنج شەممە ٢ی بانەمەڕ (٢٢ی ئاوریل)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی ملەی تەتە کۆڵبەرێکیان بە ناوی “فواد ڕاهپەیکار” خەڵکی گوندی “بەردەڕەش”ی مەریوان داوەتە بەر لێدان و لوتان و سەرو چاویان شین کردووەتەوە.

Paylas: