TR KU SO
FB X
Kurdistan

دوو برا لە شاری بانه دەستبەسەر کران

Navas Jan
Admin
📅 29 Ocak 2022 13:37

پەیامی کورد … دوو برا لە شاری بانه دەستبەسەر کران

دوو برای خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شارۆچکەی نەمەشیر سەر بە شاری بانە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ٢٧ی ژانویەی ٢٠٢٢، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “بڵەسەن” سەر بە شارۆچکەی نەمەشیری ئەو شارە بە ناوی دانا ئەحمەدپوور ٣١ ساڵە و دەستبەسەریان کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوای دەستبەسەر کرانی زانا، برایەکی ناوبراو بە ناوی زانا ئەحمەدپوور تەمەن  ٣٠ ساڵ دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە دەستبەسەر کراوە.

دانا و زانا ئەحمەدپوور هەردوویان بران  و خێزاندارن و هەر کامەیان باوکی دوو منداڵن.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە خراوەتە پاڵیان و هەروەها شوێنی ڕاگیرانیان لە بەر دەست دا نییە.

Paylas: