TR KU SO
FB X
Kurdistan

دوو كەس لە هەرێمی کوردستان بە تای خوێنبەربوون گیانیان لە دەستدا

Navas Jan
Admin
📅 01 Haziran 2023 18:06



پەیامی کورد... دوو كەس لە هەرێمی کوردستان بە تای خوێنبەربوون گیانیان لە دەستدا


وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان، گیان لەدەستدانی كەسێكی دیكەی بە تای خوێنبەربوون راگەیاند.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کورستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوێنێ دوەمین حاڵەتی گیان لەدەستدان بە تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمارکراوە یەکێکیان لە هەولێر و ئەوی دیکەیان لە سۆرانە.

وتی "ساڵانە ئەم نەخۆشییە هەیە هۆکاری گیان لەدەستدانی ئەم دوو هاوڵاتیەش بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی تای خوێنبەربوونە لە عێراق و تەشەنەی کردوە".

وەزیری تەندروستی دەڵێت "ساڵانێکی زۆرە لە کوردستان ئەم نەخۆشییە نامابوو، لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق رێژەی تۆمارکردنی ئەم نەخۆشییە روو لە زیادبوونە، گیان لەدەستدانی ئەم دوو هاوڵاتییەش بەهۆی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆیی ئاژەڵ بووە".

Paylas: