TR KU SO
FB X
Kurdistan

دوو خوشكی خوێندكار له‌ شاری سنه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ ده‌ستگیركران

Navas Jan
Admin
📅 14 Ağustos 2023 15:28

پەیامی کورد... دوو خوشكی خوێندكار له‌ شاری سنه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ ده‌ستگیركران


هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران دوو خوشکی دوانە و خوێندکار لە زانکۆی پیشەیی شاری سنەیان بەناوەکانی زریان مۆلایی و زیلان مۆلایی دەستبەسەرکرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستنەوە.

رێکخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌، رۆژی یەکشەممە 13ی ئابی 2023، دوو خوشکی خوێندکاری خەڵکی سنە بەناوەکانی زریان مۆلایی و زیلان مۆلایی کە دوانە و تەمەن 21 ساڵن، لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ دەستبەسەرکران.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستی هەنگاو گەیشتووە، هێزەکانی ئێران بەبێ بوونی بەڵگەی یاسایی و ره‌زامه‌ندی دادوەر هەڵیانکووتاوەتە سەر ماڵی ئەم دوو خوشکە و لە کەشێکی تۆقێنەردا ئەو دوو خوێندکارەیان دەستبەسەرکردووە.

بەوتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، زریان مۆلایی خوێندکاری تێرمی یەکی کارناسی ئەندازیاری تەلارسازی و خوشکەکەی، زیلان مۆلایی، خوێندکاری تێرمی دووی کارناسی ئەندازیاری تەلارسازی لە زانکۆی پیشەیی شاری سنە، لە ماڵەکەیاندا، له‌ شاری سنە دەستبەسەرکراون.

 

Paylas: