دوو لاوی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە ڕفێندران
پەیامی کورد... دوو لاوی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە ڕفێندران
دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی سەردۆش سەر بە شاری مەریوان بە ناوەکانی دانیال زەندیفەر و زانیار توانا لەلایەن هێزەکانی حکومەت ڕفێندراون و بۆ شوێنی نادیار گواستراونەتەوە.
بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (١٣ی فێبریوەری) دانیال زەندیفەر تەمەن ٢٠ ساڵ و زانیار توانا تەمەن ٢٥ ساڵ کە هەردووکیان خەڵکی شاری مەریوان بوون لەلایەن هێزەکانی حوکومەت ڕفێندران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار هێزەکانی حکوومەت بە کۆمەڵ هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم دوو هاووڵاتییە و ئەوانیان دەستبەسەر کردووە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵیان و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەر دەستدا نییە.