Kurdistan
دوو لاوی کورد خەڵکی شارەکانی ئیلام و سنە، لە لایەن دەزگای زانیاری ئێرانەوە دەست بەسەر کران
پەیامی کورد ... دوو لاوی کورد خەڵکی شارەکانی ئیلام و سنە، لە لایەن دەزگای زانیاری ئێرانەوە دەست بەسەر کران.
بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان دەێنێ شەممە ١٨ی جانیوەری ٢٠٢٠ ، لاویکی ئیلامی بە ناوی "ئەمیر عەلی مەجدی" لە شوێنی کارەکەی لە کتێبفرۆشیدا لە لایەن هێزەکانی دەزگای زانیاری ئێرانەوە ، دەسبەسەر کرا.
دەسبەسەرکردنی ئەو لاوە کوردە، بەبێ بەڵگەی یاسایی بووە و لە کاتی دەسبەسەرکردنیدا، لە لایەن هێزەکانی دەزگای زانیاری ئێرانەوە ، ئازار و ئەشکەنجە دراوە.
هەروەها ، لاوێکی کورد بە ناوی "ئارمان محەممەدی" خەڵکی شاری سنە، لە لایەن دەزگای زانیاری سوپای پاسدارانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی قەراگای شارامفەر کراوە.
هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو دوو لاوە کوردە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا، نییە.