دوو پڕۆژەی گەورە و گرینگ لە هەولێر ڕادەگەێندرێت
پەیامی کورد ... دوو پڕۆژەی گەورە لە هەولێر ڕادەگەێندرێت .
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی دەزگای ڕوانگە ووتی : سبەی لە شاری ھەولێر دوو پڕۆژەی گەورە ڕادەگەێنن، كە سوودی زۆریان بۆ ھەرێمی كوردستان ھەیە، یەكێك لەوانەش ڕەخساندنی ژمارەیەكی زۆری ھەلی كارە بۆ خەڵكی كوردستان.
ئاری ڕەسووڵ ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی دەزگای ڕوانگە ڕاگەیاند: "بڕیارە سبەی سەعات ١٠ی بەیانی لە ھۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە شاری ھەولێر، دوو پڕۆژەی گەورە لە ھەرێمی كوردستان رابگەێنین، كە نەتەوە یەكگرتووەكان رێكیان خستووە، یەكێتیی ئەورووپا ھاوكاری دارایی پێشكەش كردووە و دەزگای رەوانگەش سەرپەرشتیی پڕۆژەكان دەكات".
هەروەها ووتی ، ئەو دوو پڕۆژەیە گرینگی زۆریان ھەیە، چوونكە یەكێك لەوانە ڕەخساندنی ژمارەیەكی زۆر ، ھەلی كارە بۆ ھاووڵاتیان و پڕۆژەی دووەمیش درووستكردنی پەیوەندییەكی باشە لە نێوان كۆمپانیاكاندا، "بەڵام دەمانەوێت سبەی وردەكارییەكەی وەك سوپرایز بۆ خەڵكی كوردستان رابگەینین".