TR KU SO
FB X
Kurdistan

دوو گەریلای پژاک لە کوێستانەکانی پاوە شەهید کران

سارا
Yazar
📅 30 Eylül 2018 15:23

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو گەریلای پارتی ژیانی ئازادی کوردستان " پژاک " لە تێکهەڵچوونێکدا کە لە کوێستانەکانی نزیک پاوە هاتووە ئاراوە، گیانیان لە دەست دا.

بەپێی زانیارییەکان ، ڕۆژی چوارشەممەی حەفتەی ڕابردوو " ٢٦ی سێپتەمبەری ٢٠١٨ " ، دوو گەریلای پژاک لە نزیک شاری پاوە کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی سوپای پاسداران و گیانیان لە دەست دا.

شایەتحاڵێک کە ئەو ڕووداوەی لە نزیکەوە بینیوە ڕایگەیاندووە : ئەو دوو گەریلایە لە کوێستانی “کەڕیسان” و لە شوێنێک بە ناوی “بانە مەڕان” کە لە نێوان پاوە و نۆریاو هەڵکەوتووە، کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی سوپای پاسداران و گیانیان لە دەست داوە.

هەروەها بە ووتەی سەرچاوەیەکی جێگای باوەڕپێکراو ، تەرمی ئەو دوو گەریلایە بۆ کرماشان گوازراوەتەوە.

هەتاکوو ئێستا نە ڕێکخراوی پژاک و نە میدیاکانی سوپای پاسداران هەواڵی ئەو تێکهەڵچوونەیان بڵاو نەکردووەتەوە.

هەروەها هەر ئەمساڵ ٣ گەریلای دیکەی پژاک لە نزیک پاوە کەوتبوونە بۆسەی سوپای پاسداران و گیانیان لە دەست دابوو.

Paylas: