TR KU SO
FB X
Kurdistan

دوو کەسی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کران

Navas Jan
Admin
📅 26 Ocak 2021 17:42

پەیامی کورد ... دوو کەسی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کران

 

هاوکات لە گەڵ شەپۆلی دەستبەسەر کردنی لاوانی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دوو کەسی دیکە لە شارەکانی پاوە و پیرانشار دەستبەسەر کراون.

 

ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (١٩ی ژانویەی ٢٠٢١)، هاوکات لەگەڵ دەستبەسەر کردنی پێنج هاووڵاتی لە پیرانشار، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی گوندی ”کانی بوداغ“ بە ناوی ”سەلام خەلیفانی“ دەستبەسەر کراوە.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەلام خەلیفانی دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.

 

لەلایەکی دیکەوە و نزیکەی دوو حەوتوو پێش ئێستا، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی ساتیاری سەر بە شاری پاوە لەپارێزگای کرماشان بە ناوی ”وەحید خالیدی“ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

 

بە وەتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، وەحید خالیدی دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە.

Paylas: