Kurdistan
دوو تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
پەیامی کورد ... دوو تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری ٢٤ كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند ١٣٢ تووشبووی نوێ تۆمار كراون و دوو كه‌سیش گیانیان له ده‌ستداوه.
به گوێره‌ی ئاماره‌كه، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژی رابردوودا دوو كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌و پێیه ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له هه‌رێمی كوردستان به په‌تای كۆرۆنا گه‌یشته سێ هه‌زار و ٣٧٧.
هەروەها، ١٣٢ كه‌سی دیكه وه‌ك هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه ده‌ستنیشان كران. ژماره‌ی كۆی گشتیی تووشبووان گه‌یشته ١٠٢ هه‌زارو ٩٥٩ كه‌س، هه‌روه‌ك ٣١٦ كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه،ژماره‌ی كۆی گشتیی چاكبوانیش گه‌یشته ٦٩٣ هه‌زار و ٦٧ کەس.