TR KU SO
FB X
Kurdistan

دووبارە خۆڵبارین ڕوو لە عێراق دەکات

Navas Jan
Admin
📅 16 Nisan 2022 19:16

پەیامی کورد... دووبارە خۆڵبارین ڕوو لە عێراق دەکات

دەستەی کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گەردەلوولێکی خۆڵبارین ڕوو لە وڵات دەکات و لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەشدا پلەکانی گەرما دادەبەزن.

لەمبارەیەوە دەستەی کەشناسی عێراق ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی ڕابردوو دەبێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، ڕۆژی یەکشەممە، ئاسمانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک بەرز دەبنەوە.

وە لەبارەی پێشبینییەکانی کەشوهەوای ڕۆژی دووشەممەوە ڕاگەیەنراوەکەی کەشناسی عێراق، ئاسمانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە.

هاوکات ئەوەشی خستووەتەڕوو، ڕۆژی سێشەممە، ئاسمانی هەرێم نیمچەهەور دەبێت و بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی خێرایی با لەشەودا گەردەلولی خۆڵبارین هەڵدەکات.

شایەنی باسە هەر بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکەی کەشناسی عێراق، ئاسمانی هەرێم ساماڵ و خۆلبارین دەبێت و پلەکانی گەرماش چەندین پلە دادەبەزێت.

Paylas: