ڕۆژی دووشەممە بڕیارێکی گرینگ سەبارەت کەمکردنەوەی کرێی خانوو و مۆڵکەکان دەدرێت
پەیامی کورد ... ڕۆژی دووشەممە بڕیارێکی گرینگ سەبارەت کەمکردنەوەی کرێی خانوو و مۆڵکەکان دەدرێت .
ئەندامی لیژنه‌ی شاره‌وانی په‌رله‌مانی كوردستان گوتی، حكوومه‌ت پڕۆژه‌یه‌كی ئاماده كردووه و ڕۆژی دووشه‌ممه ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌دات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی خانوو و موڵكه‌كان تا ئه‌م دۆخه تێپه‌ڕ ده‌بێت.
شوان زرار، ئه‌ندامی لیژنه‌ی شاره‌وانی په‌رله‌مانی كوردستان،ڕایگەیاند : "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌یه‌كی ئاماده كردووه و ئه‌و پڕۆژه‌یه سێ لایه‌ن له‌خۆ ده‌گرێت؛ یەکەم، حكوومه‌ت له به‌شێك له باجه‌كان خۆش ده‌بێت، دووه‌م، خاوه‌نی خانوو و موڵكه‌كان كرێیه‌كه كه‌م ده‌كه‌نه‌وه و كرێداره‌كانیش به‌شێكی كرێیه‌كه ده‌ده‌ن.''
شوان زرار گوتیشی: "مه‌به‌ست له‌و كاره‌ش بۆ ئه‌وه‌یە هه‌م حكوومه‌ت و هه‌میش هاووڵاتیان هاوكار بن بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە.''
زرار باسی له‌وه‌ش كرد: "بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه حكوومه‌ت كۆ ببێته‌وه و بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه بدات."