Kurdistan
دروستکردنی هێڵی ئاسنین لە هەرێمی کوردستان بۆ کۆمپانیایەکی ئیسپانی دەرچووە
پەیامی کورد... دروستکردنی هێڵی ئاسنین لە هەرێمی کوردستان بۆ کۆمپانیایەکی ئیسپانی دەرچووە
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، پرۆژەی هێڵی ئاسنین لە کردنەوەی تەندەر بۆ دیراسەکردنی پرۆژەکە بۆ کۆمپانیایەکی ئیسپانی دەرچووە و لەم دوو ڕۆژە گرێبەستی لەگەڵ ئیمزا دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد دەست بە دروستکردنی هێڵی ئاسنین لە هەرێم دەکرێت، دوای تەواوبوونی دیراسەکە بەدوای وەبەرهێنەر دەگەڕێین، کە بەپێی ئەو دیراسەی ئامادە دەکرێت کاری لەسەر بکات بەشێوەی کرداری.
شایەنی باسە، هێڵی ئاسنینەکە ٩١٢ کم دەبێت و ٢ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلاری تێچوو دەبێت و لە زاخۆ تا سلێمانی و گەرمیان دەبێت و لقی لێدەبێتەوە بۆ هەڵەبجە و ڕانییە و حاجی ئۆمەران و بەرواری باڵا و شوێنەکانی دیکە، کە پرۆژەکە بە سێ قۆناغ تەواو دەکرێت.