فەڕانسا/ ٩ کەس بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ سەربڕینی مامۆستایەکی قوتابخانە دەستگیر کران
پەیامی کورد ... فەڕانسا/ ٩ کەس بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ سەربڕینی مامۆستایەکی قوتابخانە دەستگیر کران
بەتۆمەتی پەیوەندییان بە سەربڕینی مامۆستایەکی قوتابخانە لە فەڕەنسا نۆ کەس دەستگیرکران کە دوو کەسیان دایک و باوکی خوێندکارێکی مامۆستاکەن.
میدیاکانی فەڕەنسا بڵاویانکردەوە، شەوی ڕابردوو له نزیك خوێندنگایەک لە شارۆچکەی كۆنفڵانس ساینتی هۆنۆرین لە باكوری ڕۆژئاوای پاریسی پایتهختی فەڕهنسا، مامۆستایهكی مێژوو لهلایهن کەسێکەوە سهربڕدراوە.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، بەوتەی بەرپرسانی دادوەری فەڕەنسا لە پەیوەندی بەو ڕووداوە نۆ کەس دەستگیرکراون کە دوو کەسیان دایک و باوکی خوێندکارێکی مامۆستاکەن.
شەوی ڕابردوو لە شارۆچکەی كۆنفڵانس ساینتی هۆنۆرین کەسێک بە وتنەوەی ئەڵڵاهو ئەکبەر و بەچەقۆ هێرشیکردەسەر مامۆستایەکی مێژوو و جوگرافی بەناوی ساموێل پەتی تەمەن ٤٧ ساڵ و سەریبڕی، داوی چەند خولەکێک هێرشبەرەکە بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژرا.
هێرشبەرەکە تەمەنی ١٨ ساڵ بووە و بەڕگەز چیچانی بووە.
بەپێی میدیاکانی فەڕەنسا، پێشتر مامۆستاكه لەناو پۆلدا و لهكاتی وانه وتنهوهدا، وێنهی كاریكاتێری پێغهمبهری موسوڵمانانی پیشانی خوێندكارەكانی داوە، بەوهۆیەشەوە چەندین جار روبەڕووی هەڕەشە بووەتەوە.