TR KU SO
FB X
Kurdistan

فەرمانی دەستگیركردن بۆ بەڕێوەبەرێك و ١٤ فەرمانبەر لە کەرکووک دەرچوو

Navas Jan
Admin
📅 17 Haziran 2021 14:43

پەیامی کورد … فەرمانی دەستگیركردن بۆ بەڕێوەبەرێك و ١٤ فەرمانبەر لە کەرکووک دەرچوو

 

بەڕێوەبەری كۆمپانیایەكی حكومی لە كەركوك و ١٤ فەرمانبەر بە تۆمەتی گەندەڵی و زیانگەیاندن بە سامانی گشتی فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچوو. 

 

دەستەی دەستپاكی عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، فەرمانی دەستگیركردن بۆ ١٥ فەرمانبەری كۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە لە كەركوك دەرچووە، كە یەكیان بەڕێوەبەری كۆمپانیاكەیە.

 

رونیشكراوەتەوە، بەهۆی زیانگەیاندن بە پارەی گشتی و یاریكردن بە كواڵێتی گەنم و دزینی ئەو فەرمانە دەرچووە،  هەروەك روونیشیكردوەتەوە، كە بڕی ئەو زیانەی تۆمەتباران بە سامانی گشتییان گەیاندووە، ٧ملیار و ٤٢ ملیۆن دینارە.

 

دەستەی دەستپاكی جەختیلەوەشكردووەتەوە، فەرمانی دەستگیركردنەكە بۆ تۆمەتبارەكان دەرچووە و راپێچی دادوەری لێكۆڵینەوە كراون بۆ سەیركردنی كەیسەكانیان.

Paylas: