فڕاکسیۆنی پارتی بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە سەبارەت بە بڕی پارەی ٦ میلیارد یۆرۆ
پەیامی کورد ... فڕاکسیۆنی پارتی بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە سەبارەت بە بڕی پارەی ٦ میلیارد یۆرۆ
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بەیاننامەیەکی لەبارەی بردنە ده‌ره‌وه‌ی شەش ملیار دۆلار لەلایەن کۆمپانیایەکەوە بۆ بانکێکی ئەوروپا بڵاو کردەوە.
ده‌قى به‌یاننامه‌كه:
ماوەیەکە باس لە بردنە ده‌ره‌وه‌ی شەش میلیار یۆرۆ دەکرێت لەلایەن کۆمپانیایەکەوە بۆ بانکێکی ئەورووپا، ئێمە لە فراکسیۆنی پارتی داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و داواکاری گشتی دەکەین بۆ ساخکردنەوەی ئەم بابەتە ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر.
هەر لایەنێکیش لەسەر ئەم پرسە بەڵگەی هەیە بەڵگەکانی پێشکەش بە لایەنی پەیوەندیدار بکات و بەرچاو ڕوونی بدرێتە خەڵکی کوردستان، بۆ ئەوەی ڕوونبێتەوە ئایا ئەم بابەتە دروستە یان نا چوونکە ئەوەی هەیە تا ئێستا قسەیەو پاڵپشتی هەنگاوی کردەیی دەکەین لەم بابەتەدا.
هه‌ر لێره‌وه‌ش وه‌ک فراکسیۆنی پارتی دڵنیایی ده‌ده‌ینه‌وه به خه‌ڵکی کوردستان، به‌رمه‌بنای کارنامه‌ی پارتیمان و هه‌نگاوه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌پێناو چاکسازی و شه‌فافیه‌ت و ڕاستی، به‌هیچ جۆرێک سازش له‌سه‌ر مه‌بادئه‌کانی خۆمان ناکه‌ین و له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستان ڕاستگۆ ده‌بین و نوێنه‌رایه‌تی خواسته‌کانیان ده‌که‌ین.
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان