TR KU SO
FB X
Kurdistan

پافڵ تاڵەبانی لە پێشوازی خۆی لە عەشیرەتی میراودەلی پەیامێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 03 Ağustos 2021 20:12

پەیامی کورد     ...    پافڵ تاڵەبانی لە پێشوازی خۆی لە عەشیرەتی میراودەلی پەیامێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە

بافڵ تاڵە‌بانی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێشوازی لە‌ سە‌رۆکی عە‌شرە‌تی میراودە‌لی کرد و رایگەیاند، یە‌كێتی دە‌بێتە‌وە‌ بە یە‌كێتییە‌ بە‌ھێزە‌كە‌ی جاران و لە‌ ئاست خواست و چاوە‌ڕوانی یە‌كێتییە‌كان و كۆمە‌ڵانی خە‌ڵكی كوردستان بە‌گشتی دە‌بێت و لە‌داھاتوودا دە‌رئە‌نجامی باش دە‌بینن.
نووسینگەی بافڵ تاڵە‌بانی لەراگەێندراوێکدا ، رایگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەممە بافڵ تاڵە‌بانی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە‌ سە‌رۆکی عە‌شرە‌تی میراودە‌لی کرد، لە‌كۆبوونە‌وە‌یە‌كدا کە قوباد تاڵەبانی ئامادەی بوو، بافڵ تاڵەبانی باسی لە ‌دوایین پێشهات و گۆڕانكارییە‌كان كرد و دڵنیای كردنەوە‌ كە "ھە‌مو ئە‌و ھە‌نگاوانە‌ی نراون لە‌پێناو بە‌رژە‌وە‌ندی گشتیدا بوە و لە هەوڵەکانیشمان بە‌ردە‌وام دە‌بین لە‌ پێناو پاراستنی ئارامی ئە‌م دە‌ڤە‌رە‌".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "رێگریش لە‌ھە‌ر ھە‌وڵێك دەکەین كە‌ ئامانج لێی تێكدانی سە‌قامگیری و چە‌واشە‌كردنی خە‌ڵكی خۆشەویستی کوردستان بێت".

لەراگەێندرداوەکەدا هاتووە، "ھاوسە‌رۆكی یە‌كێتی ئە‌وە‌شی بۆ خزمانی عە‌شرە‌تی میراودە‌لی روونكردە‌وە‌ كە‌ یە‌كێتی دە‌بێتە‌وە‌ بە یە‌كێتییە‌ بە‌ھێزە‌كە‌ی جاران و لە‌ ئاست خواست و چاوە‌ڕوانی یە‌كێتییە‌كان و كۆمە‌ڵانی خە‌ڵكی كوردستان بە‌گشتی دە‌بێت و لە‌داھاتوودا دە‌رئە‌نجامی باش دە‌بینن".
ئەوەش خراوەتەڕوو، بافڵ تاڵەبانی ستایشی رۆڵی گرینگ و مێژووویی عەشیرەتی میراودەلی کرد و رایگەیاند، "ئێوە عە‌شرە‌تێكی تێكۆشە‌ر و خاوە‌ن ھە‌ڵوێستی جوامێرانە‌ن، ھە‌میشە‌ پاڵپشتی یە‌كێتییە‌كە‌ی مام بون و ئێستاش ھە‌ر ئە‌وە‌تان لێ چاوە‌ڕوان دە‌كرێت".

Paylas: