TR KU SO
FB X
Kurdistan

فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاگادارییەكی بڵاوکردەوە

Navas Jan
Admin
📅 06 Nisan 2023 22:48

پەیامی کورد... فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاگادارییەكی بڵاوکردەوە

پاش راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ئەڵمانیا و سلێمانی، ‏‎بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و ڕاگەیاندنی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "فڕۆكەخانەمان لە ڕێگای كەناڵی پەیوەندییە ڕەسمییەكانەوە لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ چارەسەركردنی ئەم گرفتە و ئاسایی كردنەوە گەشتەكان".

لە ئاگادارییەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، "بەهۆی داخستنی ئاسمانی توركیا بە ڕووی گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆكەوانی توركیاوە تا 3ى تەمموزی 2023، ئاگاداری گەشتیارانی بەڕێزی گەشتی ژمارە (DE 827) لەنێوان (دۆسلدۆرف ــ سلێمانی _ دۆسلدۆرف) دەكەین، بەهۆی پێنەدانی ڕەزامەندی بە تێپەڕبوونی فڕۆكەی هێڵی ئاسمانی كۆندۆر بەسەر ئاسمانی تووركیادا گەشتی كۆمپانیای ناوبراو هەڵوەشاوەتەوە."

فرۆکەخانەی سلێمانی جەختیش دەکاتەوە لەوەی، "لێرەوە دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتیان و گەشتیارە بەڕێزەكانمان، فڕۆكەخانەمان لە ڕێگای كەناڵی پەیوەندییە ڕەسمییەكانەوە لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ چارەسەركردنی ئەم گرفتە و ئاسایی كردنەوە گەشتەكان، لە هەر گۆڕانكارییەك هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە."

Paylas: