ھەفتەی داھاتوو وەفدێکی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات
پەیامی کورد … ھەفتەی داھاتوو وەفدێکی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات
ھەفتەی داھاتوو وەفدێکی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات، یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانیش بۆ کاروباری دارایی ڕایگەیاند، ئەو وەفدەی دەچنە بەغدا وەفدێكی تەكنیكین.
ڕێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری دارایی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند: بۆ گفتوگۆکردن لەسەر شێوازی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراق، ھەفتەی داھاتوو وەفدێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و سامانە سروشتییەکان سەردانی بەغداد دەکەن و لەگەڵ وەزارەت پەیوەندیدارەكان بە پرسی بودجە كۆدەبنەوەو شێوازی جێبەجێكردنی پڕۆژە یاساكە گفتوگۆ دەكەن.
سەبارەت بە بەردەوامی لێبڕینی مووچە یاریدەدەری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری دارایی گوتی: تا ئێستا دیار نییە حکومەتی عێراق چەند بودجە بۆ ھەرێم دەنێرێت، ئەگەر عێراق بودجەی نارد لەگەڵ ئەو داھاتەی لە بەردەستیدایە، یان لێبڕین نامێنێت، یاخود بە ڕێژەیەکی زۆر کەمدەکرێتەوە.