جارێکی دیکە قەدەغەی هاتن و چوون ڕادەگەێندرێتەوە
پەیامی کورد ... جارێکی دیکە قەدەغەی هاتن و چوون ڕادەگەێندرێتەوە
حه‌سه‌ن ته‌میمى وه‌زیرى ته‌ندرووستی عێراق رایگه‌یاند، په‌نا بۆ قه‌ده‌غه‌ى گشتى هاتووچۆ ده‌به‌ن و شوێن ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ون، كه پابه‌ندنابن به رێوشوێنه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه.
ژماره‌ی تووشبوانی ڤیرووسی كۆرۆنا له عیراقدا زیاتر به‌رزبۆته‌وه و به‌گوێره‌ی داتا فه‌رمییه‌كان، ١٧٢ هه‌زار و ٥٨٣ حاڵه‌ت له ووڵاته‌كه‌دا تۆماركراوه، كه ٥ هه‌زار و ٧٨٥ یان گیانیان له ده‌ستداوه و ١٢٢ هه‌زار و ٧٠٠یشیان چاكبوونه‌ته‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا وه‌زیری ته‌ندرووستی عیراق له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان هه‌میشه جەختیشی كردوه‌ته‌وه له‌وه‌ی جیاكردنه‌وه‌ى ته‌ندرووستى و پابه‌ندبوون به رێنماییه‌كانه‌وه بۆ كۆنترۆڵكردنى ڤیرووسى كۆرۆنا به‌سه به‌بێ ئه‌وه‌ى په‌نا ببه‌نه‌به‌ر تووندكردنهوهى رێوشوێنه‌كان له‌وانه‌ش قه‌ده‌غه‌ى گشتى، به‌ڵام دیاره هاووڵاتیان پابه‌ندنابن.
ووتیشى "بارودۆخى په‌تاكه ئه‌و رێوشوێنانه دیارى ده‌كات، كه ده‌گیرێنه‌به‌ر، وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستى به‌رده‌وام ده‌بێت له سه‌پاندنى رێوشوێنه‌كان و به‌منزیكانه‌ش بڕیارى دیكه ده‌رده‌چن، به‌تایبه‌تى كه به‌ره‌و مانگى موحه‌ڕڕه‌م ده‌ڕۆین و گردبونه‌وه‌ى گه‌وره و له‌به‌رچاونه‌گرتنى مه‌ترسیه‌كانى په‌تاكه به‌خۆیه‌وه‌ده‌بینێت".
حه‌سه‌ن ته‌میمی ده‌شڵێت "جێى داخه پابه‌ندنه‌بوون به رێنماییه‌كانه‌وه بوه‌ته‌هۆى زیادبوونى ژماره‌ى تووشبوان، هه‌یه پروپاگه‌نده بۆ ئه‌وه ده‌كات رێگه‌ى تایبه‌تى لایه بۆ چاره‌سه‌ركردنى تووشبوانى په‌تاكه به‌بێ په‌نابردنه‌به‌ر رێوشوێنه‌كانى خۆپاراستن، ئه‌وه‌ش هۆكارێكى دیكه‌ی زیادبوونى تووشبوانه، بۆیه وه‌زاره‌ت رێوشوێنى یاسایى ده‌گرێته‌به‌ر بۆ شوێنكه‌وتنى ئه‌وانه‌ى پابه‌ندنابن".