TR KU SO
FB X
Kurdistan

جارێکی دیکە ئەنجوومەنی شارەوانییەکان درووست دەکرێنەوە

سارا
Yazar
📅 18 Haziran 2020 18:50

پەیامی کورد    ...    جارێکی دیکە ئەنجوومەنی شارەوانییەکان درووست دەکرێنەوە

حكوومەتی ھەرێمی كوردستان جارێكی دیكە ئەنجوومەنی شارەوانییەكان دروست دەكاتەوە و، بە ووتەی وەزیری شارەوانییش، لە رۆژانی داھاتوو بڕیارەكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار، رایگەیاند: "بەپێی بڕیاری حكوومەت، ئەنجوومەنی شارەوانییەكان لە ھەموو ئەو شوێنانەی شارەوانییان ھەیە، پێك دێت و بڕیارە بخرێتە واری جێبەجێكردنەوە، كە پێموایە لە چەند رۆژی داھاتوودا ئەنجوومەنی شارەوانییەكان پێك دێن و دەست بەكار دەبن".

وەزیری شارەوانی ووتیشی: "لە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بڕیارەكە دەرچووە و بە سیستەمی دانانە نەك ھەڵبژاردن، كە ڕێژەكەی ٧٥%ی لەو فەرمانگانە پێك دێت كە راستەوخۆ پەیوەندییان بە ژیانی ھاووڵاتیانەوە ھەیە و ٢٥%ی ئەنجوومەنی شارەوانییەكانیش لە سەندیكا و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی پێك دێت".

پەیوەست بە ژمارەی ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانییەكان، عەونی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: "بەپێی پلەی شارەوانییەكان، رێژەی ئەندامانی ھەر ئەنجوومەنێكی شارەوانی دیاری كراوە".

Paylas: