TR KU SO
FB X
Kurdistan

جێگری پارێزگاری هەولێر: دروستكردنی بەربەست و گلدانەوەی ئاو هۆكار بوون بۆ

Navas Jan
Admin
📅 20 Aralık 2021 14:17

پەیامی کورد … جێگری پارێزگاری هەولێر: دروستكردنی بەربەست و گلدانەوەی ئاو هۆكار بوون بۆ

جێگری پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت،" لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی هۆکارەکانی لافاوەكەی هەولێر دروستکراوە، هەر کەسێک کەمتەرخەم بووبێت سزادەدرێت".

مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە،"لە پارێزگای هەولێر چەند لیژنەیەکمان پێکهێناوە، کاری لەپێشینەشمان خاوێنکردنەوەی ئەو شوێنانە بوو کە بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە، ئێستا لیژنەکە دەستبەکاربووە و خەریکن ئەو شوێنانە پاکدەکەنەوە و رێگەکان دەکەنەوە".

ئاماژەی بەوەشداوە،"زیانەکان جیاوازن هەندێک بەر کەرتی گشتیی کەوتووە، هەندێکیش بەر ماڵی هاوڵاتییان، لیژنەیەکی دیکەمان بۆ خەمڵاندنی زیانەکان پێکهێناوە، لە رێگەی موختار و ناحیەکانمان خەڵکمان ئاگادار کردووەتەوە کە لەو دوو رۆژە ئامادەبن، بەڵام بەداخەوە هەندێک لە هاوڵاتییان لە ماڵ نەبوون، بۆیە پرۆسەی تۆمارکردنی زیانەکان دواکەوتووە."

ئەوەشی خستووەتەڕوو،"هەر کاتێک داتاکانمان بەتەواوی ئامادەبوون، دەتوانین میکانیزمی قەرەبووکردنەوەی هاوڵاتییان دیاری بکەین، بەشێک لە زیانەکان رەنگە بتوانین بە کەلوپەل قەرەبوویان بکەینەوە، بۆ نموونە کەسێک تەلەڤزیۆن یان بەفرگری تێکچووە، رەنگە بتوانین بە هەمان ئامێر قەرەبووی بکەینەوە".

لەبارەی هۆکارەکانی دروستبوونی لافاوەكە، جێگری پارێزگاری هەولێر دەڵێت،"لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی هۆکارەکان دروستکراوە، هەر کەسێک کەمتەرخەم بووبێت سزادەدرێت".

ڕاشیگەیاندووە،"دەبێت دیراسەیەکی زانستی ورد بکرێت، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە کارەساتی لەوجۆرە دووبارە نەبێتەوە،کۆمەڵێک کێشە هەبوون بۆ نموونە بەربەست دروستکراوە، ئاو گلدراوەتەوە ئەوانەش هۆکار بوونە، ئەو لیژنەیەی دروستکراوە هەموو شتەکان دیاری دەکات."

جێگەی باسە بەهۆی زۆری باران بارینی شەوی هەینی رابردوو و دروستبوونی لافاو لە چەند گەڕەكێكی شاری هەولێر،بەهۆیەوە 12 کەس گیانیان لەدەستدا کە تەرمی کەسێکیان نەدۆزراوەتەوە،هاوكات زیانێكی زۆری ماددی بەدوای خۆیدا هێنا.

Paylas: