TR KU SO
FB X
Kurdistan

جێگیرکردنی هێزێکی زۆر لە سنووری بانە و سەقز لەلایەن سوپای پاسدارانەوە.

Navas Jan
Admin
📅 22 Haziran 2022 21:49

پەیامی کورد... جێگیرکردنی هێزێکی زۆر لە سنووری بانە و سەقز لەلایەن سوپای پاسدارانەوە.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سوپای پاسدارانی ئێران هێزێکی زۆری ڕەوانەی سنوورەکانی «چۆمان، زەڕێ، سوورکێو و بلەکێ» و دەوروبەری سنوورەکانی شاری بانە و سەقز کردووە و قەدەغەی هاتووچۆی لەم ناوچانە ڕاگەیاندووە.

هەروەها فڕۆکەکانی سوپای پاسداران ڕۆژانە بە سەر ناوچەکە و شارەکانی «سەقز» «بانە» و مەریواندا لە مەودایەکی نزمدا دەسووڕێنەوە و بوونەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ لە نێو خەڵکدا.

جێ ئاماژەیە دوای بانگهێشتی هاووڵاتییان بۆ ڕۆژی چوارشەممە بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە مامۆستایان، هێزە سەرکوتکەرەکان ڕژێم هێزێکی زۆری لەنێو شاری سەقزدا بڵاو پێکردووە.

 

Paylas: