TR KU SO
FB X
Kurdistan

جبوری: بەڕێژەیەکی زۆر کێشەکانی بەغدا و هەرێم چارەسەرکراون

نەهرۆ
Editor
📅 05 Nisan 2018 20:27

‎ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، کێشەکانی بەغدا و هەرێم بەڕێژەیەکی زۆر چارەسەر کراون و لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا شاندێکی عێراق سەردانی هەرێم دەکات.
‎ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا سەلیم جبور سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە، "ئێمە ویستەکانی هەرێم بۆ خۆشگوزەرانی و بەرژەوەندییەکانیی گەلی کورد ڕەتناکەینەوە کە شایەنی باشترینن."
‎سەبارەت بە ئۆپراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان، جبوری ئاماژەی بەوە کرد، لەماوەی ڕابردوودا سەردانی تورکیایان کردووە و ئەو پرسەیان باسکردووە، چەند کێشەیەک هەن تایبەتن بە پەکەکە و پێویستە هەماهەنگی بکرێت بۆ سڕینەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی، بەڵام عێراق سورە لەسەر بوون و پاراستنی سەروەری خاکەکەی و ڕێزیش لە وڵاتانی دراوسێ دەگرێت.

 

Paylas: