TR KU SO
FB X
Kurdistan

غادە عەبدولەتیف دواجار بە هۆی کۆرۆناوە گیانی لە دەست دا

Navas Jan
Admin
📅 06 Aralık 2020 14:14

پەیامی کورد ... غادە عەبدولەتیف دواجار بە هۆی کۆرۆناوە گیانی لە دەست دا

 

غادە عەبدولەتیف، ئەو توشبووەی کۆرۆنایە کەماوەی  ١١٥ رۆژبوو توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببوو و بەوهۆیەوە زیاتر لە ٦٠٪ ی سییەکانی لەکارکەوت و بەئەستەم هەناسەی بۆ دەدرا، هەرچەندە بڕیاربوو لەم هەفتەیەدا ناوبراو رەوانەی دەرەوەی وڵات بکرێت بەڵام شەوی رابردو لە نەخۆشخانەی قەڵا لە گەرمیان گیانی لەدەستدا.

 

 نەخۆشخانەی قەڵا لە گەرمیان لە راگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، "دڵی هەمووانت بەم نیوەشەوە ڕاچەڵەکانت و خەم و پەژارە گەرمیانی داپۆشی، زۆر هەوڵت داو لەگەڵ مەرگ تێکۆشای بەڵام قەدەری ژیانت تائێرە بوو، ئەمشەو قەڵا  یەکێک لە ناخۆشترین شەوەکانی بەڕێ کرد".

 

ئەوەش هاتوە، "دوای مانەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە ١١٥ ڕۆژ ( غادە ) ی  هاوڕێی سەرجەم کارمەندان لە هەموو بەشەکان دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و بۆ ئەبەد جێیهێشتین چیرۆکی غادە  وانیەک بوو  پڕاو پڕ لە بەهێزی  خۆڕاگری  و  وەک و وانەیەک هەمیشە دەیڵێنەوو، ڕووحد شاد  میوانە خۆشەویستەکە ڕووحد شاد ژنە خۆڕاگرەکە".

 

پێشوتر بەرێوەبەری نەخۆشخانەی قەڵا رایگەیاندبوو، پێنچ جار گورچیلەکانی غادە شوشتراوەتەوە و زیاتر لە ٦٠٪ی سییەکانی غادە لەکارکەوتووە و غادە پێویستی بە چاندنی سییەکانی هەیە و نەشتەرگەریی غادە لە هەرێمی کوردستان ناکرێت و ٤٠٠ هەزار دۆلار پێویستە بۆ نەشتەرگەریی غادە .

Paylas: