حەیدەر عەبادی سەردانی سلێمانی دەکات
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات و به‌رپرسی وته‌بێژی ڕه‌سمی لیسته‌كه‌ی عه‌بادیش له‌سلێمانی ناوه‌ڕۆكی سه‌ردانه‌كه ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "عه‌بادی له‌سلێمانیه‌وه هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ر ڕاده‌گه‌یه‌نێت".
بڕیار وایه ئەمرۆ چوارشه‌ممه 25ی 4ی 2018 حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی (نه‌سر) بگاته شاری سلێمانی و كاتژمێر شه‌شی ئێواره له‌هۆڵی گراند ملنیۆم بانگه‌شه‌ی لیسته‌كه‌ی ده‌ستپێبكات.
ئیبراهیم ڕه‌شید وته‌بێژی هاوپه‌یمانێتی (نه‌سر) له‌سلێمانی ڕاگه‌یاند، "ئێواره‌ی ئەمر چوارشه‌ممه 25ی 4ی 2018، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی (نه‌سر) سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ش به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كاندیده‌كانیه‌تی كه نۆ كاندیدمان هه‌یه له‌سلێمانی"
وتیشی:”دوای سلێمانیش، ڕۆژی پێنجشه‌ممه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات كه 10 كاندیدمان له‌و شاره‌ش هه‌یه‌و هه‌مان ڕۆژیش سه‌ردانی دهۆك ده‌كات كه له‌و پارێزگایه‌ش هه‌شت كاندیدمان هه‌یه”.
سه‌باره‌ت به‌كۆبونه‌وه‌ی عه‌بادی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم، وته‌بێژی هاوپه‌یمانی (نه‌سر) به‌دوریزانی كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ئه‌نجامبدات، ئه‌و زیاتر وتی: ”حه‌یده‌ر عه‌بادی په‌یامێكی بۆ خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێت، به‌ڵام به‌گشتیی په‌یامه‌كه‌ی زۆرخۆش ده‌بێت و وه‌ك مژده‌یه‌ك ده‌بێت بۆ هاوڵاتیان و هه‌واڵی دڵخۆشكه‌ری تێدایه”.