Kurdistan
هەفتەی داهاتوو لە بەغداوە مووچە بۆ هەرێم رەوانە دەكرێت
دابەشكردنی موچەی هەردوو وەزارەتی پەروەرد و وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لەلایەن عێراقەوە دەست پێدەكات و دە ڕۆژ دەخایەنێت.
(سەعد حەدیسی) وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند: لە ڕێگەی حكومەتی هەرێمەوە موچەی بەشێك لە فەرمانبەرانی هەرێم دابەش دەكەین و لەچەند ڕۆژی داهاتوو بە فەرمی دەست پێ دەكرێت.
وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند: بەغدا جدیە لەناردنی مووچەو هەفتەی داهاتوو مووچەی هەردوو وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی هەرێم رەوانە دەكرێت و تاوەكو یەكەم ڕۆژی نەورۆز موچەكان دابەش دەكرێن.
حەدیسی بۆ كوردیو وتیشی : وردبینیكردن بۆ وەزارەتەكانی پەروەردە و تەندروستی كۆتاییان هاتووە و چەند لێژنەیەكی تر كاری وردبینیكردن بۆ وەزارەتەكانی دیكە حكومەتی هەرێم دەكەن، بەم نزیكانەش كاری ئەو وەزارەتانەش كۆتایی دێت و مووچەكانیان رەوانە دەكرێت.