Kurdistan
هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 3 دابەشدەکرێت
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان راگه‌یاند : دوێنێ سێشه‌ممه به‌غدا بڕه پاره‌ى مووچه‌ى مانگى سێ ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان خستیه سه‌ر ژماره حیسابى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان ، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ڕاشیگه‌یاند دوای ته‌واو بوونى مووچه‌ى مانگى دوو كه‌ئه‌مرۆ و سبه‌ى پێنج شه‌ممه مووچه‌ى خانه‌نشینانى سه‌ربازى و مه‌ده‌نى دابه‌ش ده‌كرێت ،له‌هه‌فته‌ى داهاتوو وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان لیستى مووچه‌ى مانگى سێ كاتى دابه‌ش كردنه‌كه‌ى ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه لهسهرهتاكانى مانگى شه‌ش ده‌ست ده‌كرێت به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌دام و ده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌پێى خشته‌ى ڕاگه‌یاندراومان