هیچ هاتن و چوونێکی ئاسمانی ناکرێت جگە لە بۆ کاری بازرگانی نەبێت
پەیامی کورد ... هیچ هاتن و چوونێکی ئاسمانی ناکرێت جگە لە بۆ کاری بازرگانی نەبێت .
بەڕێوبه‌ری گشتی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، واده‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شتی ئاسمانی درێژ كرایه‌وه، و ته‌نها بۆ كاری بازرگانی به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌ڵاح جه‌وهه‌ر، به‌ڕێوبه‌ری گشتی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگەیاند : "جارێكی دیكه قه‌ده‌غه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كان درێژ كرایه‌وه و ڕێگه به هیچ كه‌شتێكی ئاسمانی نادرێت بۆ هاتووچۆ بێت، ته‌نها بۆ كاری بازرگانی گه‌شته‌كان به‌رده‌وام ده‌بن."
سه‌لاح جه‌وهه‌ر گوتیشی: "گه‌شته‌كانی هاورده‌كردنی كه‌لوپه‌لی بازرگانی به‌رده‌وامن و هاوردەکردنی كه‌ل وپه‌ل بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر چاودێریی تووندی پزیشكیدا به‌رده‌وامە و به‌رده‌وامیش ده‌بێت و كاری بازرگانی به هیچ شێوه‌یه‌ك ناوه‌ستێت، به‌ڵام خه‌ڵكانێك هه‌ن پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان نابن، بۆیه گه‌شته‌كانی هاتووچۆ ڕاگیراون."