یه‌كه‌ی ژمێریاری هێزه‌كانی ٧٠ و ٨٠ ی پێشمه‌رگه یه‌كده‌خرێت
پەیامی کورد ... یه‌كه‌ی ژمێریاری هێزه‌كانی ٧٠ و ٨٠ ی پێشمه‌رگه یه‌كده‌خرێت
به‌بڕیاری وه‌زیری پێشمه‌رگه یه‌كه‌ی ژمێریاری یه‌كه‌كانی ٧٠ و ٨٠ خرایه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
لهبریارێكی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌دا به نوسراوی ژماره ٧٩٥٩ له‌رۆژی ٢١ی ئه‌یلولی ٢٠٢٠ بۆ رێكخستنه‌وه‌ی یه‌ك یه‌كه‌ی ژمێریاری هاوبه‌شی سه‌ربازی، به واژۆی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه، بڕیاری رێكخستنه‌وه‌ی یه‌كه ژمیریاریه‌كانی هێزه‌كانی ٧٠ و ٨٠ درا، هاوكات به‌پێی بڕیاره‌كه یه‌كه‌ی هاوبه‌شی ژمێریاری بۆ سه‌رجه‌م هێزه‌كان خرایه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
بە پێی بڕیارەکە، ته‌واوی مووچه‌و بودجه‌ی هه‌ردوو یه‌كه‌كانی ٧٠ و ٨٠ له‌رێگه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ژمێركاری بودجه‌و به‌رنامه‌كان ( ژمێریاری سه‌ربازی) له‌ژێر ووردبینی فه‌رمانگه‌ی چاودێری دارایی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌بێت.
لە بڕیارەکەدا هاتووە به جێبه‌جێكردنیشی به‌پێی مادده ١٠ی یاسای چاكسازی، فه‌رمانگه‌ی چاودێری دارایی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ میلاكاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بودجه‌و ژمێركاری سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، له‌ژێر رۆشنایی فه‌رمانی وه‌زیری پێشمه‌رگه وردبینی و پێداچوونه‌وه به‌خزمه‌تی سه‌ربازی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی سه‌ر به‌و یه‌كانه ده‌كرێت.