پهیامێك له یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
پەیامی کورد... پهیامێك له یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
لە پەیامێکدا یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردووی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر دەکات و رایدەگەیەنێت: خەڵکی کوردستان ئاشتی دەوێت، نەک درۆن و مووشەک.
لە پەیامی یەکێتی زانایان، هاتووە: "بەداخەوە شەوی رابردوو لە رێی درۆن و مووشەکەوە هێرشی زۆر و کوێرانە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە کرایە سەر شاری هەولێر و بەهۆیەوە قوربانی گیانی و ماددی زۆری لێکەوتەوەو چەندین هاووڵاتی سڤیل شەهیدو بریندار بوون".
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە: "ئێمە لە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە توندی ئیدانەی ئەم مووشەکبارانە دەکەین و خوازیارین لە لایەنی پەیوەندیدار بەزوویی رێ لەو جۆرە هەوڵە تێکدەرانە بگرن، خەڵکی خۆڕاگری کوردستان ئاشتی دەوێ بۆ هەموو لایەک نەک بە درۆن و مووشەک، هەوڵی شێواندنی سەقامگیری و ئارامی هاووڵاتیانی بە ئامانج بگیرێ، داواش لە وڵاتی ئێران دەکەین وەک ئەرکێکی ئایینی و ئینسانی مافی دراوسێیەتی کوردستان بپارێزێت".
یەکیتی زانایانی ئایینی ئیسلامی راشیگەیاند: "داوا لە سەرجەم وتاربێژانی بەرێزی ئایینی دەکەین لە وتاری هەینی داهاتوو ئیدانەی هێڕشەکە بکەن و نزای خێرو سەلامەتی و ئارامی بۆ کوردستان بکەن".