هەناردە کردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران بە فەرمی ڕاگیرا
پەیامی کورد ... هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی تانکەرەوە بۆ ئێران لە سەرجەم دەروازە سنورییەکانی هەرێمەوە بە فەرمی ڕاگیراوە.
له ڕاپۆرتێکدا بەڕێوەبەرى گشتی گومرکى هەرێم ڕایگەیاند: بڕیارەکە لە ١٤ى ئەم مانگە دەرچووە و لە ئێستادا چووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
ئه‌م بڕیاره لەکاتێکدایە، چەندین ساڵە ڕۆژانە بە سەدان تانکەرى نەوت لە هەرێمى کوردستانەوە هەناردەى ئێران دەکرێت.
دوای ڕێککه‌وتنی سه‌ره‌تایی ئه‌م دواییه‌ی له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر سه‌باره‌ت به میکانیزمی فرۆشتنی نه‌وت، حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڕیاری داوه به ڕاگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی که‌رکووک بۆ ئێران.
له‌مباره‌وه، نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئێران ڕایگه‌یاندووه که ئه‌م بڕیاره کاتیه و دوای ڕێککه‌وتنی کۆتایی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ، میکانیزمی تایبه‌تی بۆ داده‌ڕێژرێت.