Kurdistan
چه‌ند گوللـه هاوه‌نێك له نزیك قوشتەپەی هه‌ولێر كه‌وتنه خواره‌وه
پەیامی کورد … چه‌ند گوللـه هاوه‌نێك له نزیك قوشتەپەی هه‌ولێر كه‌وتنه خواره‌وه
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی ئابی ٢٠٢١، بەڕێوەبەری ناحیەی قوشتەپە رای گەیاند چەند گوللـه هاوەنێك لە نزیك گوندەکانی دۆڵە بەکرە، دۆڵەزە، عەلیاوا، تەتەراوە و باشتەپەی سه‌ر به ناحیه‌ی پوشتهپه له سنووری پارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە.
هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد گوللـه هاوەنەکان بە چۆڵەوانی کەوتوون و هیچ زیانێکی ماددی و گیانیان نەبووە.
له‌مباره‌یەوه چه‌ند میدیایه‌كی سه‌ر به حه‌شدی وه‌لائی بڵاویان كرده‌وه كه بۆردومانه‌كه له ڕێگه‌ی 7 مووشه‌كی 122 ملیمهوه ئه‌نجام دراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رپرس له‌و بۆردومانه ئاشكرا بكات.