Kurdistan
ئه‌ندرۆ پیك جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات
پەیامی کورد ... له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ندرۆ پیك جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا پیرۆزبایی خۆی ڕاگەیاند و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌ركه نوێكه‌یدا.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی سوپاسی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی و پیرۆزبایی پیكی كرد.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له به‌رده‌وامی و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هه‌رێمی کوردستان کرده‌وه.