ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیار ده‌دات كه‌ی ده‌وامی فه‌رمانگه حكوومییه‌كان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه
پەیامی کورد ... حکوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته حکوومییه‌كان كردووه كه ڕاپۆرتێك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمانگه حکوومییه‌كان ئاماده بكه‌ن. ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان گوتی، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆ ده‌بێته‌وه و بڕیار له‌باره‌ی واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمانگه حکوومیهكان ده‌دات و بڕیار بوو سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه ده‌ست پێ بكاته‌وه، به‌ڵام بۆ كاتێكی دیكه دوا خرا و ئه‌گه‌ر ده‌ستیش پێ بكرێته‌وه به یه‌كجار نابێت و به قۆناغ ده‌بێت.
د. ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "ئاماژە بە باشبوونى دۆخی تەندرووستی هەرێمى کوردستان و بەپێى ڕاپۆرتى وەزارەتى تەندرووستی حکوومەتى هەرێمى کوردستان کە ئاراستەى وەزارەتەکەمان کراوە، لە پلانماندایە لە (٢٠٢٠/٥/١٦) بەدواوە خوێندنى ئاسایی نێو کەمپەس لە زانکۆکان دەست پێ بکەینەوە، ئەگەر خودا نەخواستە ھیج گرفتێکی تەندرووستی سەرھەڵنەداتەوە، ئەوا قۆناخ بە قۆناخ دەتوانین ژیانى زانکۆکان ئاسایى بکەینەوە."
د. ئارام محەمەد قادر گوتیشى: ''بۆ ئەم مەبەستە ئەنجوومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە نزیکترین دەرفەتدا کۆ دەبێتەوە و بڕیارى یەکلاکەرەوە لەو بارەیەوە دەدات."
د. هه‌ڵۆ عسكه‌ری، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان، ڕایگەیاند : "داوا له هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان كراوه كه ڕاپۆرتی خۆیان له‌باری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان ئامادە بکەن و هه‌ر وه‌زاره‌ت و ده‌زگایه‌ك ڕاپۆرتی خۆی ئاماده بكات، كه چۆن ده‌وام ده‌ست پێ بكرێته‌وه و به چ شێوه‌یه‌ك بێت و داوا كراوه، سه‌ره‌تا كامه كارمه‌ند پێویسته، ئه‌وانه ده‌وام بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی درووست نه‌بێت و له هه‌ر ژورێك یه‌ك فه‌رمانبه‌ر، یان ده‌وامكردن به نۆره بێت، تاوه‌كوو قه‌ڵه‌باڵغی درووست نه‌بێت."
د. هه‌ڵۆ عه‌سكه‌ری گوتیشی: "پێویسته كه‌مترین تیكه‌ڵبوونی فه‌رمانبه‌ر و مهراج هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ركه‌وتن نه‌بێت، بۆیه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاره دا‌نیشێت و بڕیار بدرێت، چوونكه بڕیار بوو له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه ده‌ست پێ بكرێته‌وه، دوا خرا بۆ كاتێكی نادیار و زیاتریش پشت به ڕاپۆرتی ته‌ندرووستی ده‌به‌ستن."
گوتیشی: "تا قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ هه‌بێت زه‌حمه‌ته، بۆیه گه‌ر ده‌وام كرایه‌وه ئه‌وكات قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ نامینێت، به‌ڵام ئه‌وكاته‌ی بڕیاری لێ ده‌درێت، به‌پێی دۆخه‌كه ده‌بێت."
لەوبارەیەوە وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاڵان حه‌مه سه‌عید، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "تا ئێستا ئاگادار نین كه كه‌ی ده‌وامی فه‌رمانگه حکوومیهكان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه."