ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان بۆ تاوتوێكردنى چه‌ند بابه‌تێكى گرنگ كۆ ده‌بێته‌وه
پەیامی کورد … ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان بۆ تاوتوێكردنى چه‌ند بابه‌تێكى گرنگ كۆ ده‌بێته‌وه
ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كۆ ده‌بێته‌وه و چه‌ند بابه‌تێكى گرنك تاوتوێ ده‌كرێ.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١، فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه، ئه‌مڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت، ئەنجام دەدات.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، كه لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
یه‌كه‌م/ بەردەوامیدان بە گفتوگۆکردن لەسەر ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021.
دووه‌م/ خستنەڕووی پوختەی کۆبوونەوەکانی وەزیرەکانی دارایی و ئابووری، کاروباری پێشمەرگە، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و بەڕێز سکرتێری لێژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، لە مانگی ئایاری 2021 لەگەڵ لێژنەی دارایی و کاروباری ئابووری و لێژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان دەربارەی ڕاپۆرتی دووەمی لێژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی.
سێیەم/ خستنەڕووی ڕاپۆرتێکی شیکاری سەبارەت بە ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێرکاریی لە هەرێمی کوردستان - عێراق) کە لە 197 ماددە پێک هاتووە.