ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یەکێتی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌سه‌ندكرد
پەیامی کورد ... ئەنجوومەنی گشتی سەركردایەتی یەكیتی نیشتمانی كوردستان پەیڕەوی ناوخۆی حزبەكەی پەسندكرد و كۆتایی بە گفتوگۆكان لەوبارەیەوە هات.
لەگەڵ گەڕانەوەی كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكیتی لە سەفەرێكی سێ رۆژە، ئەنجوومەنی گشتی سەركردایەتی یەكیتی ئەمڕۆ كۆبۆوە و بە كۆی دەنگی ئەندامانی، پەیڕەوی ناوخۆی پەسندكرد.
لە پاش هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی گشتی سەركردایەتی یەكیتی لە كۆنگرەی چوارەمدا، هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەكە بە ئەنجوومەنەكە سپێردراو پاش گفتوگۆكردنی چەند رۆژە، دواجار ئەمڕۆ پەسندیان كرد.
رونیشیکراوەتەوە "هەم بۆ ناوخۆی یه‌كێتی و هه‌م بۆ په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان لاپه‌ڕه‌ی سپی هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه‌و كاری لهپێشنهیشمان پاراستنی یه‌كڕیزی ناوخۆی كوردستان ده‌بێت، دڵنیایی دۆستانمان و ووڵاتانی ده‌ره‌وه‌ش ده‌كه‌ین به‌شێك ده‌بین له‌ئارامی و جێبه‌جێكردن و چه‌سپاندنی ده‌ستووری عێراق".