Kurdistan
هەواڵێکی دڵخۆشکەر لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ هەموو مامۆستایان
بە پێی ڕاگەێندراوی وەزیری پەروەردە لەگەڵ دەست بەکاربوونی کابینەی نوێی حکومەتی داھاتووی ھەرێمی کوردستان دڵنیایی درا بەوەی مووچەی مامۆستایان ئاسایی دەبێتەوەو
پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی ھەرێمی کوردستان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەبەردەم میدیاکان سەبارەت بە مووچەی مامۆستایان ڕایگەیاند : لەگەڵ دەست بەکاربوونی کابینەی نوێی حکومەتی داھاتووی ھەرێمی کوردستان دڵنیایی دا بەوەی مووچەی مامۆستایان ئاسایی دەبێتەوەو ژیان و گوزەرانیان باشتر بکرێت .
هەروەها ڕاشیگەیاند ئەگەر پڕۆژەی چاکسازی پەسند بکرابا ئێستا کێشەی مووچە نەدەبوو، لەگەڵ پەسەند کردنی پرۆژە یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران و خانەنشینانیش کێشەی مووچەش چارەسەر دەکرێت.