هەواڵی هەڵبژاردنی فوئاد مەعسووم بە سەرۆکی یەکیتی دوورە لە ڕاستی و هیچ کەسێک لە ناو کۆنگرە بۆ ئەم پۆستە دانەنراوە !!!
پەیامی کورد ... هەواڵی هەڵبژاردنی فوئاد مەعسووم بە سەرۆکی یەکیتی دوورە لە ڕاستی‌و هیچ کەسێک لە ناو کۆنگرە بۆ ئەم پۆستە دانەنراوە .
ئه‌ندامێكی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی ره‌تیكرده‌وه فوئاد مه‌عسوم ببێت به سه‌رۆكی یه‌کیتی ، ده‌شڵێت بۆی هه‌یه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی سبه‌ینێ ئاشكرابكرێت.
عومه‌ر محه‌مه‌د ئه‌ندامی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كیتی رایدەگەێنێت : هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی به‌شێوه‌ی ده‌ستی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له ١٦بازنه و لیست پێكهاتوه و هه‌ر ناوچه‌یه‌ك بازنه‌ی خۆی هه‌یه، دوای ته‌واوبونی پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌ش، ده‌نگه‌كان جیاده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام پێده‌چێت سبه‌ینێ ئه‌نجامه‌كان بڵاوبكرێته‌وه، دواتریش رۆژێك دیاریده‌كرێت بۆ ئه‌نجامدانی یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی .
ئه‌ندامه‌كه‌ی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: تائێستا له‌ناو كۆنگره‌دا هیچ كه‌سێك به فه‌رمی دیاری نه‌كراوه بۆ سه‌رۆكی یه‌کیتی و ته‌نها ده‌نگۆ هه‌یه، ره‌تیشی كرده‌وه فوئاد مه‌عسوم ببێت به سه‌رۆكی یه‌کیتی و وتى "ته‌نانه‌ت خۆشی هه‌ڵنه‌بژاردوه".
راشیگه‌یاند، په‌یڕه‌و ده‌سه‌ڵات بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی گشتی سیاسی دیاری ده‌كات و هیچ كه‌سێك ده‌سه‌ڵاتی ره‌های نابێت، پێویسته دواتر ئه‌نجوومه‌نه‌كه تاوتوێی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ناو په‌یڕه‌و بكات و دایبڕێژێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كان دیاری بكات".