TR KU SO
FB X
Kurdistan

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: پابەندین بە هاوبەشییەكەمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان

Navas Jan
Admin
📅 06 Eylül 2021 16:37

پەیامی کورد … هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: پابەندین بە هاوبەشییەكەمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان

واین مارۆتۆ وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش رایگەیاندووە: هەرێمی كوردستان رۆڵێكی زیندوو و سەركەوتووی لە شكستپێهێنانی داعش گێڕاوە و هاوپەیمانانیش ”پابەندن بە هاوبەشییەكەیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان".

مارۆتۆ لە تویتێكدا هەوڵەكانی دژە تیرۆری كوردستانی بۆ دەستگیركردنی حەوت ئەندامی تۆڕێكی سەر بە داعشی بەرزنرخاندووە، كە بەنیازی تەقینەوەبوون لە هەولێر.

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش راشیگەیاندووە، هەرێمی كوردستان رۆڵێكی زیندوو و سەركەوتووی لە شكستپێهێنانی داعش گێڕاوە و هاوپەیمانانیش ”پابەندن بە هاوبەشییەكەیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان“.

رۆژی یەكشەممە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی حەوت ئەندامی تۆڕێكی سەر بە داعشی راگەیاند، كە پلانیان بۆ ئەنجامدانی چەندین تەقینەوە لە هەولێر داڕشتبوو.

Paylas: