TR KU SO
FB X
Kurdistan

هێڵی گواستنەوەی كارەبا لەنێوان كەركوك و هەولێر کرایە ئامانج

Navas Jan
Admin
📅 16 Ağustos 2021 15:22

پەیامی کورد … هێڵی گواستنەوەی كارەبا لەنێوان كەركوك و هەولێر کرایە ئامانج

وەزارەتی كارەبای عێراق ڕایگەیاند، هێڵی گواستنەوەی كارەبا لەنێوان كەركوك و هەولێر لە كردەوەیەكی تێكدەرانەدا تەقێندرایەوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی كارەبای عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، “شەوی ڕابردوو هێڵی گواستنەوەی كارەبای كەركوك – هەولێر 400 كەی ڤی لە كردەوەیەكی تێكدەرانەدا تەقێندراوەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “هێڵەكە لەنێوان گوندی شیرناوا و چەخماخە لە سنووری پارێزگای كەركوك لە ڕێگەی بۆمبی چێندراوە تەقێندراوەتەوە”.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، بەهۆی ئەو كردەوە تێكدەرانەیەوە زیان بە تاوەرەكانی كارەبا گەیشتووە و تیمە هونەری و ئەندازیارییەكانی كارەبا لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە ئەو شوێنە بۆ چاككردنەوەی لە ماوەیەكی كەمدا.

پێشتر لایەنە سەربازی و ئەمنییەكانی عێراق دووپاتیانكردبووەوە، ئەوانەی تاوەر و هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبا دەكەنە ئامانج، سەر بە داعشن.

Paylas: