TR KU SO
FB X
Kurdistan

هەولێر/ دوو كەس بە تۆمەتی رێگریكردن دەستگیردەكرێن

Navas Jan
Admin
📅 22 Şubat 2021 16:04

پەیامی کورد … هەولێر/  دوو كەس بە تۆمەتی رێگریكردن دەستگیردەكرێن

 

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی دوو كەسی بە تۆمەتی رێگریكردن لە منداڵ و هەرزەكاران راگەیاند.

 

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی شووباتی ٢٠٢١، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویكردەوە،" بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر، دوو تۆمەتباریان بە ناوەكانی (ف.ف.ع) و (ئ.ز.م) دەستگیر كرد، كە لە پاركێكی نزیك مزگەوتی (ماجیدی) رێگرییان لە منداڵ و هەرزەكاران دەكرد و بەزۆر مۆبایل و پارەیان لێ دەستاندن".

 

ئاماژەی بەوەشداوە،"هەردوو تۆمەتبارەكە، ڕادەستی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر کران".

 

هاوكات رائید هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لەبارەی پیشەی ئەو دووكەسەوە رایگەیاند،"یەکێکیان لە پێشانگای ئۆتۆمبێل کاری کردووە و ئەوی دیکەشیان فیتەر بووە".

Paylas: