TR KU SO
FB X
Kurdistan

هەولێر: کوڕێک باوکی خۆی دەکۆژێت و خۆی هەڵدەدات

📅 29 Nisan 2018 17:01

ئەمڕۆ یەکشەممە 29-04-2018، لە گەڕەکی هەڤاڵانی هەولێر، کوڕێک هەوڵی کوشتنی باوک و دایکی دەدات. پۆلیس-یش دەڵێت "کوڕەکە باوکی کوشتووە، دایکیشی بریندار کردووە و ئێستا لە نەخۆشخانەیە".

 

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیس ئاگادارکرانەوە بە بوونی رووداوێکی کوشتن، دەستبەجێ تیمی بەڵگە و تاوان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، دەرکەوت کەوا گەنجێک بە ناوی (هـ.ئا.ت)، تەمەن (31) ساڵ، هەڵساوە بە وەشاندنی چەقۆ لە دایک و باوکی، لە ئاکامدا باوکی بە ناوی (ئیبراهیم تاها)، گیانی لە دەستداوەو دایکیشی بە ناوی (سەبریە) بەسەختی زامدار دەبێت، دواتر تۆمەتبار هەڵدەستێت بە خۆهەڵدانی لەو خانووەی کە تیایدا دەژین، ئێستا بەهۆی برینداربوونی لە نەخۆشخانەیە.

پۆلیسی هەولێر راشیگەیاند، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ ڕێكخراوه‌و ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ر كراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ .

Paylas: